خزمەتکردنی ئازیزان بە نوێترین ئامێر



2019-09-02 11:02:20

کۆمپانیای نوری چاو کە دابەشکەری ئامێرەکانی کۆمپانیای ئۆکیولەسی ئەڵمانییە دەربارەی ئامێرەکانی سەنتەری ئێمە هەواڵی بڵاوکردەوە. بە پێی پۆستی ئەم کۆمپانیایە لە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبوک سەنتەری ئیبن سینا ئامێری پێنتاکام ئەکسڵی کڕیوە کە یەکەم ئامێری لەوجۆرەیە بێتە کوردستان و عیڕاق. سەنتەری ئیبن سینا لە ستراتیژیدایە پێشکەوتووترین و نوێترین تەکنۆلۆژیا لە بواری پزیشکی چاو بهێنێتە کوردستان و عیڕاق. ئامێری پێنتاکام ئەکسڵ ئامێری پێوان و وێنەگرتنی نەخۆشییەکانی گلێنەی چاوە. ئەوانەی نەخۆشی گلێنەی قوچەکەییان هەیە یان ئەوانەی بە نیازن لەیزەر بکەن بۆ فڕێدانی چاویلکەکانیان زۆر سوود لە پشکنین دەبینن لە رێگەی ئەم ئامێرە. ئامێرەکە زۆر بە وردی بارودۆخی گلێنەی چاویان دیاری دەکات و بەو پێیەش پزیشکی پسپۆڕی چاو دەتوانێت زۆر بە وردی بڕیار لە سەر دۆخی نەخۆش و چارەسەری گونجاو بدات.