نەشتەرگەری تۆڕەی چاو



تۆڕەی چاو بە یەکێک لە ناسکترین بەشەکانی چاو بە تایبەتی و لەش بە گشتی هەژمار دەکرێت. چەندین نەخۆشی لەوانەیە روو لە تۆڕەی چاو بکەن. هەندێک لەو نەخۆشیانە لە رێگەی چارەسەری هەناوی چارەسەر دەکرێن. هەندێک باری نەخۆشیش هەیە کە بۆ چارەسەرکردنی پێویستی بە نەشتەرگەری تۆڕی چاو هەیە. یەکێک لەو نەخۆشییانە داکەلان (انفصال)ی تۆڕەی چاوە لە دیواری ناوەوەی چاو. رەنگە ئەو داکەلانە بە هۆی کونبوونی تۆڕەی چاو رووبدات، لەوانەیە بەهۆی شەکرەی چاو رووبدات. نەشتەرگەری تۆڕەی چاو نەشتەرگەرییەکی هەستیار و ئاڵۆزە و زۆر دەخایەنێت. بۆ ئەم نەشتەرگەرییە پێویست بە ئامێری زۆر پێشکەوتوو دەکات کە تەکنۆلۆجیای بەرز بەکاردەهێنن بۆ گەیشتن بە ناو چاو و مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو بەشە ورد و هەستیارەدا.