هەواڵەکردنی نەخۆش



لە سەنتەری ئیبن سینا راوێژکاری سەروو پسپۆڕی بۆ نەخۆشەکانمان دابین دەکەین. پشکنینە تەواوکارییەکان وەک ئۆسیتی، پێنتاکام، سۆناری چاو، گۆڕەپانی بینین و پشکنینی دیکە بە پێشکەوتووترین و نوێترین ئامێری سەردەم ئەنجام دەدرێن. لەیزەرەکانی چاو لە سەنتەرەکەمان دابین کراوە. داوا لە پزیشکانی پسپۆڕی بەڕیز دەکەین لەگەڵ سەنتەر و نەخۆشخانەکانی هەولێر و کوردستان، ئەگەر نەخۆشێکیان پێویستی بە هەر یەکێک لەم خزمەتگوزاریانەیە، با بە نامەیەکی هەواڵەکردن بۆ سەنتەرەکەمانی بنێرن. ئەوپەڕی هەوڵ دەدەین کە لە ئاستی متمانەی ئێوەی بەڕێز و نەخۆشەکانتان بین. بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بە ژمارەکانی سەنتەرەوە بکەن یاخود ئیمێلمان بۆ بکەن.