• پێشکەوتووترین تەکنۆلۆژیا

    پزیشکی چاو واتە تەکنۆلۆژیای بەرز. بە نوێترین ئامێر و تەکنۆلۆژیا لە خزمەتی نەخۆشەکانی خۆمانین کە لە کوردستان هاوتای نییە.

    زیاتر بخوێنەوە
  • شێوازی سەردەمیانە

    نەخۆشەکانمان ئەم ژوور و ئەو ژوور ناکەن بە دوای ئامێرەکاندا. ئامێرەکانمان نۆرە دەگرن بۆ هاتنە بەردەم نەخۆش!

    زیاتر بخوێنەوە
  • چاوەڕوانییەکی ئارام

    لە کاتی چاوەڕوانی و ئامادەکاری بۆ راوێژکاری و پشکنینی تەواوکاری، نەخۆش شایستەی شوێنێکە وەک ماڵەوە بێت تێیدا هەست بە ئارامی بکات.

    زیاتر بخوێنەوە
  • پێشوازی نەخۆش

    نەخۆشەکانمان شایستەی پێشوازییەکی هاوچەرخ و گونجاون کە هەستی متمانەیان پێ ببەخشێت.

    زیاتر بخوێنەوە

تیمی ئێمە

هەواڵەکردنی نەخۆش

پزیشکانی پسپۆڕی بەڕێز و سەنتەر و نەخۆشخانەکان دەتوانن بە نامەیەک نەخۆشەکانی خۆیانمان بۆ رەوانە بکەن بە مەبەستی پشکنینی چاوەکانیان یان بۆ ئەنجامدانی هەر پشکنینێکی تەواوکاری یان بۆ مەبەستی نەشتەرگەری یان لەیزەر.

زیاتر بخوێنەوە

وەرە چاوەکانت بپشکنە!

چاوەکانت یەکێک لە ئەندامە هەرە شیرینەکانی لەشتن. هەقی خۆیانە نازیان هەڵبگریت. هەست دەکەیت چاوەکانت ماندووە؟ یان وەک جاران ناتوانیت ژێرنووسی تەلەفزیۆن ببینیت؟ وەرە سەردانمان بکە تاکو لەگەڵ چاوەکانتدا ئاشتتان بکەینەوە!

زیاتر بخوێنەوە

!بگەڕێ بۆ هەربابەتێک کە دەتەوێ

دواین هەواڵ و چالاکی| هەواڵی زیاتر

نیوەڕۆخوانێک بە بۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی بۆڕد لە نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی چاو لە لایەن پۆلێک لە پزیشکە دیارەکانی نەخۆشخانەکەمان

2025-02-25 16:13:38

پۆلێک لە پزیشکە چالاکەکانی سەنتەرەکەمان بڕوانامەی بۆڕد لە نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی چاو بەدەستدەهێنن. پزیشکەکانمان بریتین لە: د. مهاباد نصرالدین د. شیرین منذر د. دلڤین قاسم د. لمیاء جاسما

د. عمر عثمان عبداللە پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی چاو و تۆڕەی چاو بڕوانامەی هاوڕێیانی کۆلێژی شاهانەی گلاسکۆ بەدەستدێنێت

2025-02-23 18:29:01

د. عمر عثمان عبداللە پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی چاو و تۆڕەی چاو بڕوانامەی هاوڕێیان و ئەندامانی کۆلێژی شاهانەی پزیشکان و نەشتەرانی گلاسکۆی پێ بەخشرا لە بواری نەخۆشییەکانی چاو. ئەمەش دەرخەری ئەزمون و توانای بەڕێزیانە.

بە دەسیهێنانی بڕوانامەی هاوڕێیەتی لە کۆلێژی شاهانە لە گلاسکۆ لە لایەن د. گۆران کۆیی پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی چاو

2025-02-23 16:57:59

د. گۆران محمد عبداللە کۆیی پزیشکی پسپۆڕی چاو لە سەنتەرەکەمان بڕوانامەی هاوڕێیەتی کۆلێژی پزیشکان و نەشتەرگەرانی شاهانەی گلاسکۆی بەدەست هێنا. ئەمەش نیشانەی ئەزمون و خۆتەرخانکردنی ئەم پزیشکە لێهاتووەی سەنتەرەکەمانە لە بواری نەخۆشی و نەشتەری چاودا.

بە بۆنەی رۆژی جیهانی شەکرە سەنتەرەکەمان هەڵمەتێک رادەگەیەنێت

2019-11-12 11:13:25

بە بۆنەی رۆژی جیهانی نەخۆشی شەکرە (١٤ / ١١ / ٢٠١٩)، سەنتەرەکەمان هەڵمەتێکی پشکنینی چاوی شەکرە بە خۆڕایی رادەگەیەنێت.