راوێژکاری سەنتەری ئینبن سینا بە رووی نەخۆشاندا کرایەوە



2019-10-21 13:25:47

لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە راوێژکاری نەخۆشییەکانی چاو لە سەنتەری ئیبن سینا کرایەوە. سەنتەری ئیبن سینا سەنتەرێکی هاوچەرخی چاو و تۆڕەی چاوە؛ لە ناو نەخۆشخانەی سی ئێم سی (جادەی کۆیە – هەولێر). راوێژکاری سەنتەری ئیبن سینا رۆژانە لە کاتژمێر سێ (٣) ی پاش نیوەڕۆوە تاکو هەشت (٨)ی ئێوارە پێشوازی لە نەخۆشان دەکات ئەوانەی بە مەبەستی راوێژکرن و پشکنینی چاوەکانیان سەردانی سەنتەر دەکەن.

نەخۆشان لە لایەن پۆلێک لە پزیشکانی پسپۆڕی چاوی هەولێر پشکنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت. نوێترین تەکنۆلۆژیا و پێشکەوتووترین ئامێر لەبەر دەستی ئەو پزیشکە پسپۆڕانەیە کە ئەوانیش لە رووی ئەزموون و زانیارییەوە لە پزیشکە هەرە بە ناوبانگەکانی هەولێرن لە بواری نەخۆشییەکانی چاو و نەشتەرگەری چاو. لە سەنتەرەکەمان نەشتەرگەرییە گەورە و ئاڵۆزەکانیش ئەنجام دەدرێت وەک نەشتەری تۆڕەی چاو و چاڵی چاو و فاکۆ. چەندین ئامێری نوێی لەیزەر لە سەنتەرەکەمان بەردەستە بۆ ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بە لەیزەرە بە تایبەتی ئەو نەخۆشانەی شەکرەی چاویان هەیە.

بۆ حیجزکردنی مەوعید یان بە دەستهێنانی زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ژمارەکانی سەنتەر کە لە خوارەوە نووسراوە. لە کاتێکدا هیوای ساغی و سەلامەتی بۆ هەموو هاوڵاتیانی خۆشەویست دەخوازین، پێیان رادەگەیەنین کە نرخەکانی راوێژکاری و پشکنینی چاوەکان و نەشتەرگەری نرخی گونجاون سەرەڕای ئەوەی کە خزمەتگوزارییەکان بەوپەڕی کواڵیتی و گرانبەهاترین ئامێر لە لایەن باشترین لە پزیشکانی پسپۆڕی چاوەوە پێشکەش دەکرێن.

تەلەفۆنەکانی سەنتەر:

کۆڕەک: 07501008989

ئاسیاسێڵ: 07711008989

ئیمێڵ: info@ibinsina.org

وێبسایت: www.ibinsina.org