بە بۆنەی رۆژی جیهانی شەکرە سەنتەرەکەمان هەڵمەتێک رادەگەیەنێت



2019-11-12 11:13:25

بە بۆنەی رۆژی جیهانی نەخۆشی شەکرە (١٤ / ١١ / ٢٠١٩)، سەنتەرەکەمان هەڵمەتێکی پشکنینی چاوی شەکرە بە خۆڕایی رادەگەیەنێت. بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی شەکرە، سەنتەری ئیبن سینا بریاری دا بۆ ماوەی (١٠) ڕۆژ لە ڕێکەوتی ١٤/١١/٢٠١٩، کە رۆژی شەکرەی جیهانییە تاکو ٢٣/١١/٢٠١٩ بە خۆڕایی پشکنینی چاو بۆ نەخۆشانی شەکرە ئەنجام بدات.
بۆ سوودمەند بوون لەم هەڵمەتە پێویستە نەخۆش داوا لە پزیشکی خۆی بکات (پزیشکی تایبەت بە چاودێری شەکرەکەی) بە نامەیەکی هەواڵەکردن بۆ سەنتەرەکەمانی ڕەوان بکات.
بەمشێوەیە نەخۆش سوودمەند دەبێت لە ڕاوێژکاریەکی چاو لە لایەن پزیشکی پسپۆڕی چاو و هەروەها پشکنینی تەواوکاریش بەخۆڕایی ئەگەر پێویستی کرد.
هیوادارین ئەم بۆنەیە ببێتە هاندەرێکی زیاتر بۆ نەخۆشانی شەکرە و هاوخەمبوونی زیاتری کەسوکار و کۆماڵگا لەگەڵیان تاکو ئەم نەخۆشیە مەترسیدارە و ئاڵۆزکانەکانی رێگەیان لێ بگیرێت.
بە هیوای ساغ و سەلامەتی بۆ هەمووان. تێبینی: توانای بینینی ڕۆژانەی نەخۆش سنووردارە. تاکو دڵنیابیت لە کاتی گونجاو، بەر لە هاتن پەیوەندی بە ژمارەکانی سەنتەرەوە بکە.
٠٧٥٠١٠٠٨٩٨٩
٠٧٧١١٠٠٨٩٨٩