بە دەسیهێنانی بڕوانامەی هاوڕێیەتی لە کۆلێژی شاهانە لە گلاسکۆ لە لایەن د. گۆران کۆیی پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی چاو



2025-02-23 16:57:59

لە بەدەستهێنانێکی ناوازەدا کە دەرخەری خۆتەرخانکردنە بۆ دابینکردنی بەرزترین ئاست لە زانستی نەخۆشیەکانی چاو، د. گۆران محمد عبداللە کۆیی بڕوانامەی هاوڕێیەتی کۆلێژی شاهانەی پزیشک و نەشتەرگەرانی گلاسکۆی پێ بەخشرا لە نەخۆشیەکانی چاو. ئەم پێزانینە باڵایە دەبەخشرێتە ئەو پسپۆڕانەی کەوا زانیاری، چاپوکی و بەشداری بەرچاو پێشکەش دەکان لە بواری خزمەتگوزاری نەخۆشیەکانی چاودا.

ئەم بەدیهێنانەی د. گۆران دەرخەری هەوڵی بەردەوامیەتی بۆ دابینکردنی باشترین ئاستی زانستی لە خزمەتەکانیدا بۆ نەخۆشەکانی. پابەندی ئەم پزیشکە پسپۆڕە بۆ بەڕێکردنی نەخۆشەکانی بە شێوازی زانستی بێگومان خزمەتگوزاریەکانی سەنتەرەکامان، سەنتەری ئیبن سینا بەرەو پێش دەبات؛ گەرەنتی ئەوە دەدات کە نەخۆشەکانمان خزمەتێک دەکرێن کە لەسەر ئاستی وڵاتانە.

بەم بۆنەیەوە کە جێگەی شانازیە، هەموو پزیشکان و کارمەندانی سەنتەری ئیبن سینا لە دڵەوە پیرۆزبایی خۆمان پێشکەشی کاک د. گۆران دەکەین. ئەم بەدەستهێنانە بە نرخە نەک هەر ناوبانگی سەنتەرەکەمان بەهێز دەکات، بەڵکو کاریگەری پۆزەتیڤ دەکاتە سەر کوالێتی خزمەتگوزاریەکانی چاو لە هەموو کوردستان و عیڕاق.