پوختەیەک دەربارەی ئێمە


ئیبن سینا - ئاڤیسێن سەنتەرێکی هاوچەرخی تایبەتمەندە لە بواری پزیشکی و نەشتەرگەری چاو. هەر گرفتێکی چاوت هەبێت دەتوانیت رووبکەیتە سەنتەرەکەی ئێمە. ئامانجمان ئەوەیە باشترین و زانستیترین خزمەتگوزاری شایستەت پێشکەش بکەین. جیاوازی ئێمە ئەوەیە یەکجۆر پزیشک هەموو ئەو خزمەتگوزاریانە دابین ناکات چونکە ئێمە باوەڕمان بە پسپۆڕی ورد هەیە؛ بۆ تۆڕەی چاو، پسپۆڕی تۆڕەی چاو دەتبینێت و بۆ گلێنەی چاو ئاراستەی پسپۆڕی گلێنەت دەکەین. بەمشێوەیە بەهرەمەند دەبیت لە ئەزموون و شارەزایی تیمێکی پسپۆڕی خاوەن ئەزمون.



سەنتەری ئیبن سینا - ئاڤیسێن بیرۆکەی ژمارەیەک پزیشکی چاوی خۆماڵی کوردستان و عیڕاقە. دەتوانین بڵێین لە هەولێر یەکەم پڕۆژەی بە کۆمەڵی پزیشکانی چاوی خۆماڵییە. ئێمە باوەڕمان بەوەیە پزیشکانی خۆماڵی زیاتر لە پزیشکانی بیانی و زیاتر لە بازرگانان دەتوانن خزمەتی نەخۆش و کەرتی تەندروستی بکەن چونکە ئەوان نەخۆش و بواری تەندروستی وەک هەلێکی کاتی قازانج کردن نابینن، بەڵکو ئەوان پیشەکەی خۆیان بەڕێوە دەبەن و هەستی دڵسۆزی و پیشەوەرییان زیاترە بۆ نەخۆش وەک لە بێگانەیەک یان بازرگانێکی رەها.

دوای ماوەیەک لە خۆ ئامادەکردن و بڕوا بەخۆبوون و بڕوابوون بە یەکتری پڕۆژەی سەنتەری هەاوچەرخی چاو و تۆڕەی چاو لە دایک بوو بە ناوی ئیبن سینا - ئاڤیسێن.ئیبن سینا - ئاڤیسێن زانایەکی خۆماڵی گەورەیە و نازناوی شازادەی پزیشکانی پێدراوە. لە ئەوروپا بە ئاڤیسێن ناسراوە و چەندین سەدە کتێبەکانی لە بواری پزیشکی وەک زانستی ستاندارد لە زانکۆکانی ئەوروپا خوێندراوە. جێگای شانازییە کە سەنتەرەکەمان ناوی ئەو زانا گەورەیە هەڵبگرێت.

دیدگای ئێمە وایە کە پزیشکانی خۆماڵی دەتوانن دڵسۆزانەترین، پێشکەوتووترین و پیشەوەرانەترین خزمەتگوزاری پزیشکی بۆ نەخۆش دابین بکەن و ببنە سەرچاو ئیلهام بۆ دەرەوەی خۆشیان ئیبن سینا وەک سەنتەرێکی پزیشکی کەرتی تایبەت خزمەتگوزاری پێشکەوتوو بە نوێترین ئامێر و تەکنۆلۆژیای سەردەم پێشکەش بە نەخۆشەکانی دەکات. سیستەمێکی مۆدێرن بۆ بەڕێکردنی نەخۆش بەکاردەهێنێت کە ببێتە مایەی کەمترین چاوەڕوانی، کەمترین هاتوچۆ و جوڵەی نەخۆش، سەلامەتترین ژینگە بۆ نەخۆش. هەموو هەوڵێک دەدەین نەخۆش هەست بکات لە ماڵی خۆیەتی.پزیشکان و کارمەندانی ئیبن سینا پسپۆڕن لە بوارەکەی خۆیان و شارەزای تەواویان لەو ئامێرانەدا هەیە کە بەکاری دەهێنن. بەردەوام مەشق دەکەنەوە تاکو ئەزمونیان هەمیشە لە پێشەوە بێت و زانیارییان هەرە نوێیەکە بێت.

سەنتەری ئیبن سینا هەفتانە لە شەممەوە تاکو پێنجشەممە لە کاتژمێر نۆ (9)ی بەیانییەوە تاکو هەشت (8)ی ئێوارە کراوەیە. رۆژی هەینی پشووی سەنتەرەکەمانە.سەنتەری ئیبن سینا - ئاڤیسێن دەکەوێتە ناو نەخۆشخانەی سی ئێم سی کە نەخۆشخانەیەکی گەورەی شاری هەولێرە و نەخۆشەکانمان لە خزمەتگوزارییەکانی ئەو نەخۆشخانەش بەهرەمەند دەبن هەرکاتێک پێویستیان بەخزمەتگوزارییەکی دەرەوەی چاو هەبوو وەک تاقیگە، تیشک و پسپۆڕە جۆراوجۆرە پزیشکییەکان.شوێنی ئێمە لە نهۆمی دووەمی نەخۆشخانەی سی ئێم سییە.;نەخۆشخانەی سی ئێم سی دەکەوێتە سەر جادەی کۆیە، نزیک ماجدی مۆل لە هەولێر، کوردستانی عیڕاق. لە ئێستادا بەشی فریاکەوتنی چاویش کراوەتەوە بە هاوکاری فریاکەوتنی نەخۆشخانەی سی ئێم سی کە بیست و چوار کاتژمێر لە خزمەتی نەخۆشان دەبێت.