نیوەڕۆخوانێک بە بۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی بۆڕد لە نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی چاو لە لایەن پۆلێک لە پزیشکە دیارەکانی نەخۆشخانەکەمان



2025-02-25 16:13:38

بە بۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی بۆرد (دکتۆرا) لە نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی چاو لە لایەن هەر یەک لە:

د. مهاباد نصرالدین

د. شیرین منذر

د. دلڤین قاسم

د. لمیاء جاسم

سەنتەری ئیبن سینا نیوەڕۆ خوانێکی سازکرد. لە بۆنەکەدا پیرۆزبایی لە پزیشکانی ناوبراو کرا بە بۆنەی ئەم سەرکەوتنەیان و چەپکە گوڵیان لە لایەن کارمەندان و پزیشکانی سەنتەرەوە پێشکەش کرا. پزیشکانی ناوبراو لەمەو دوا دەبن بە بەشێک لە تیمی پزیشکانی پسپۆڕی سەنتەرکەمان و لە خزمەتی نەخۆشانی سەنتەرەکەماندا دەبن